به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/1/31 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ئيسپن ليندباك، باڵيۆزى نه‌رويج له ئوردن و عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌رويج له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆكانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى شه‌نگال، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كرده‌وه كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن سوود له پسپۆڕى و ئه‌زموونه‌كانى نه‌رويج وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه پێويسته ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق بپارێزرێت. به‌ڕێز باڵيۆزی نه‌رويج دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و سه‌قامگيرييان ده‌ڕوانێت.
ده‌ر‌هاويشته و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له ئۆكراینا و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.