هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

چه‌ند كه‌سێك به‌هۆی ئه‌نجامدانی قومار له‌ كافتریایه‌ك ده‌ستگیركران

ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ شارۆچكه‌ی كه‌رلار چه‌ند كه‌سێك به‌هۆی ئه‌نجامدانی قومار له‌ كافتریایه‌ك ده‌ستگیركران.

عه‌قید عه‌لی جه‌مال له‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: دوای وەرگرتنی زانیاری و لێکۆڵینەوەی ورد و چاودێریکردن لەلایەن بنکەی پۆلیسی شەهیدان و مەفرەزەی حەرەکاتی بەشی پۆلیسی کەلارەوە، پێنج تۆمەتبار لە نەتەوەی عەرەب لەنێو کافتریایەک لە شارۆچكه‌ی کەلار بەتۆمەتی قومارکردن دەستگیرکران.

راشیگه‌یاند: دوای لێکۆڵینەوە، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباركان دانیان بەوە دانا کە قوماریان کردووە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (389) له‌ یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

عه‌قید عه‌لی جه‌مال جه‌ختیشی كرده‌ه‌ كه‌ پۆلیس ئاگاداری خاوەن کافتریاکانی سنووری گەرمیان دەکاتەوە كه‌ لە هەر کافتریایەک قومار بکرێت، بە فەرمانی دادوەر کافتریاکەی دادەخەرێت و خاوەنەکەی ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە