ئەمرۆ سێشەممە 30ـی 1ـی 2024 بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک و بەشێک لە ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووس، نووسەر و میدیاکاران، لە کتێبخانەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان کتێبی “ژیان چی بەسەر دێت”ـی د. نەزاکەت حوسێن بڵاوکرایەوە.
د. سالار عوسمان لە وتارێکدا وێڕای بەخێرهێنانی میوانان و پێزانین بۆ نووسەر، تیشکی خستە سەر گرنگی سۆشیال میدیا و بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و, خۆ ئامادهكردن بۆ خۆگونجاندن لهگهڵ سهردهمی نوێی تهكنیك و سۆشیال میدیا.
لە ڕێورەسمی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەدا، خەڵاتی ڕیزلێنان پێشکەشی نووسەر کرا و, کتێبەکە بە واژووی نووسەر پێشکەشی ئامادەبوان کرا.