پارێزگاری هەولێر…پێشوازیكرد له‌ لقی هەولێری یەکێتی بەڵێندەرانی كوردستان …

له‌ پێناو خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتییان، زۆر گرنگە هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ نێوان به‌ڵێنده‌ران و خاوه‌ن كار بكرێ …

ئەمڕۆ سێشەممە 30-1-2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، له‌ دیوانی پارێزگا پێشوازی له‌ لقی هەولێری یەکێتی بەڵێندەرانی كوردستان كرد…
له‌و کۆبوونەوەیه‌دا كه‌ مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگار ئاماده‌ی بوو ، پارێزگاری هەولێر، جارێكی تر پیرۆزبایی له‌ ده‌سته‌یی نوێ لقی هەولێری یەکێتی بەڵێندەرانی كوردستان كرد.
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كۆمه‌لێك پرسی تایبه‌ت به‌ كاری به‌ڵێنده‌رایه‌تی گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ ئاڵوگۆر كرا.
پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە کە زۆر گرنگە هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ پێناو خزمەتكردنی هاوڵاتییان بكرێ و هەموو هەوڵێکیش بخەرێته‌ گەڕ بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین لەڕاییکردنی کاروبارەکان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كۆمه‌لێك ئه‌جیندا بۆ به‌رنامه‌ی كاری ئایینده‌ خرانه‌ روو له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌ به‌ ئه‌رێنی وه‌رگیران .
شایەنی باسە یەكێتی به‌ڵێنده‌رانی كوردستان لقی هەولێر رێكخراوێكی پیشه‌ییه‌ مه‌به‌ستی رێكخستنی كاری به‌ڵێنده‌رایه‌تیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌و گرفتێك هه‌بێت له‌ پرۆسه‌ی كاری به‌ڵێنده‌رایه‌تی بە ئالیەتی گونجاو چارەسەری بکات .