خەڵکی چەمچەماڵ دژی هێرشەکەی سەر هەولێرڕژانە سەر شەقام

دوێنێ، خۆپیشاندانی فراوانی خەڵکی چەمچەماڵ، لە دژی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا خۆپیشاندەران داواین لە حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، کۆتایی بەو جۆرە دەستدرێژی و هێرشانە بهێنرێت بە بیانووی جۆراوجۆر دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و هەولێر.

یەکێک لە خۆپیشاندەرانی چەمچەماڵ، ئاماژەی بەوەکرد، مەبەستی ئێران تەنها تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستانە. ئەو تۆمەتانەی دراونەتەوە پاڵ خەڵکی سڤیلی هەولێر دوورە لە راستییەوە، چونکە لیژنەی پەرلەمانی عێراق و لیژنەی ئەمنی عێراق ئەوەیان پشتراستکردەوە کە هیچ بنکەیەکی ئیسرائیلی بوونی نەبووە”.
بەشداربوویەکی دیکەی خۆپیشاندانە دەڵێت؛ ئەگەر کورد ماڵی خۆی ڕێکبخات و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان هاوهەوڵوێست بن، هیچ لایەنێک ناتوانێت هێرشی مووشەکی بکاتە سەر هەرێمی کوردستان و ستەممان لێ بکات. هەموو لایەک دەزانێت، ئەگەر ماڵی کورد یەکنەبێت، کورد نامێنێت، چونکە بەردەوام لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە دژایەتیی دەکرێت”.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون، بەڕێوەچوو.

ھەواڵی زیاتر