حكومه‌تی هه‌رێم بە گوژمەی 3 ملیار دینار پرۆژەیەکی ستراتیژیی کارەبا لە پیرەمەگرون جێبەجێدەکات

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی ستراتیژی لە ناحیەی پیرەمەگرونی سەر بە پارێزگای سلێمانی جێبەجێدەکات کە گوژمەکەی نزیکەی سێ ملیار دینار دەبێت.
 
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لەو پرۆژەیەدا زیادکردنی سێکشنێک بۆ وێستگەی کارەبای پیرەمەگرون دەبێت لەگەڵ گۆڕەرێک بە توانای 31،5 مێگاوات کارەبا کە لە جێبەجێکردن دایە، هەروەها پڕۆژەکە 25 مێگاوات کارەبای دیکە بۆ سنووری وێستگەکە دابین دەکات کە توانایی پێدانی کارەبای لە ڕێگەی 6 فیدەرەوە هەیە.
 
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، لە هەمان کاتدا پرۆژەکە کێشەی بارزۆریی بەشێکی زۆر لە وێستگەی پیرەمەگرون چارەسەر دەکات وتا ئێستاش لە 80%ی کارەکانی تەواو بوو و بڕیارە لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بکرێت.