ئه‌مڕۆ دووشه‌م له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به‌و بڕوانامانه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه له‌نێوان ساڵانی 2013 تا 2019 به‌ده‌ستهاتوون.
ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری ئه‌مڕۆ دووشه‌م سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پێداچوونەوە بە بڕوانامەکانی کرد کە لە دەرەوەی مۆڵەتی خوێندن لەنێوان ساڵانی (2013 تا 2019) بەدەستهاتوون.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا گشتاندنی تایبەت بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت بکرێت بە مەبەستی ئەوەی لە ڕووی زانستی و کارگێڕی و دارایی و یاساییەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه بە ڕاپۆرتێک بەرز ده‌كرێتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران تا بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.