وەزیری خوێدنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ناردنه ده‌ره‌وه‌ی قوتابییان بۆ خوێندن هه‌نگاوێكی ستراتیژی بوو تاوەكو به‌ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه و خزمه‌تی نیشتمان بكه‌ن.
ئەمڕۆ دووشەممە (29ـی کانوونی دووەمی 2024) رێوڕەسمێک بۆ پیرۆزبایی لە 48 کاندیی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان کە لە زەمالەی لێژنەی باڵای گەشەپێدانی خوێندن HCED بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات ناویان گەڕاوەتەوە بەڕێوەچوو.
له رێوڕه‌سمەکەدا ئارام محه‌مه‌د قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگه‌یاند، تاوەكو ئێستا بۆ پێشخستنی وڵاته‌كه‌مان نزیكه‌ی چوار هه‌زار قوتابی بۆ پرۆسه‌ی خوێندن ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراون.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دەڵیت: حکومەتى هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەى بەرنامەى تواناسازیدا زیاتر لەسێ هەزار و 500 کاندیدى ناردوەتە دەرەوە بۆ خوێندن و لە ژمارەیەشدا نزیکەى سێ هەزاریان گەڕاونەتەوە و لەئێستادا لە سێکتەرە جیاوازەکان خزمەت دەکەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لە چوارچێوەى پشتگیرییەکانى دیکەى حکومەتدا مۆڵەتى خوێندن لە نێوان ساڵى 2006 تاوەکو ساڵی 2023 تەنها لە وەزارەتى خوێندنى باڵادا نزیکەى چوار هەزار کەس مۆڵەتیان وەرگرتوەو نێردراونەتە دەرەوە، کە زۆربەیان لەسەر ئەستۆى خۆیان چونەتە دەرەوە و ساڵانە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان.
ئارام محه‌مه‌د قادر، باسی لەوەشکرد، تەنها ساڵى رابردوو هەزار و 300 فێرخواز یەکسانکردنى بڕوانامەیان بۆ کراوە، ئەوانەشى کە لە دەرەوە خوێندنیان تەواو کردووە.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، گوتیشی: ناردنه ده‌ره‌وه‌ی قوتابییان بۆ خوێندن هه‌نگاوێكی ستراتیژی بوو تاوەكو به‌ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه و خزمه‌تی نیشتمان بكه‌ن.