بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزەانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە…….
ئەمڕۆ دوو شەممە 2024-01-29
كەش / ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت , كەمێك نمە باران لەباكووری پارێزگای دهۆك دەبارێت و هەروەها لەشاخەبەرزەكان بەتایبەتی لەناوچە سنوورییەكانی باكوور و باكووری خۆرهەڵاتی هەرێم بەفر دەبارێت.
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / بەگشتی نزیك دەبیتەوە تەنها ناوچەكانی بادینان نەبی كەمێك نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی سێ شەممە 2024 -01-30
كەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەكاتەكانی دوایی نیوەرۆ ئەگەری نمە بارانێكی كەم هەیە بۆ زۆربەی ناوچەكانی هەرێم و هەروەها بەفر لەناوچە شاخاوییەكاندا دەبارێت.
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باكووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی
دهۆك : 9 پلەی سیلیزی
كەركووك : 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 9 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: -1پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی