ئەمڕۆ 28ی كانوونی دووەمی 2024 ، بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سیازدەهەمین چالاكی كلتوری بازنەی گفتوگۆ بە ناونیشانی ” بە ئامانجگرتنی هەرێمی كوردستان و هۆكارەكانی” بەرێوە چوو.
لەم گفتوگۆیەدا ” د.كاوە مەحمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان، د.عەبدوڵا وەیسی سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان، كەریم سلێمان ڕاوێژكاری جڤاتی رۆحانی ئێزدی ، ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی هەولێر، پۆڵا سەعید نووسەر و رۆشنبیر – بەرێگەی سكایب- ، هەروەها ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ – شڤان حەمدی، پ.د. نەزاكەت حسێن ، د.جەلال ئەحمەد، فەرهاد محەمەد” ئامادەبوون ، گفتوگۆیەكی زۆر راشكاوانە لەسەر بە ئامانجگرتنی هەرێمی كوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی كراو، ئامادەبووان بە جیاوازی بیربۆچوونی سیاسیی و بەجیاوازی نەتەوە و ئایینەوە ئەم هێرشانەیان وەك هێرشی تیرۆریستی و ئالنگارییەكی گەورە و ترسناك بۆ سەر خەڵك و قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان لە قەڵەمدا و ، كوشتنی ئافرەت و منداڵی بێ تاوانیان شەرمەزار كرد.
هەر لەم گفتوگۆیەدا راپۆرتێكی مەیدانی ئامادەكرابوو كە تیایدا لەسەرانسەری كوردستان دەستەبژێری نیشتمان پەروەر بەشداریان تێدا كردبوو ، ئەوانیش هەموویان بە جیاوازی بیربۆچوونی سیاسیان ، ئەم هێرشانەیان وەك كاری تیرۆریستی و دژایەتیكردنی راستەوخۆ خەڵك و قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان لە قەڵەمدا.
ئەوەی جێگەی ئاماژەپێكردنە بەشێكی ئەم گفتوگۆیە راستەوخۆ لەلایەن سەتەلایتی كوردستانەوە راستەوخۆ پەخشكرا .