پارێزەر شاد ڕزگار
لە دوای کۆتایی هاتنی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە سەرکەوتوویی و دەستبەکاربوونی ستافی نوێی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان پێکەوە کار دەکەین بۆ دروستکردنی ئایندەیەکی گەشتری ئافرەتان لە کوردستان.
پەیمانگای ئامێزی خێزان بۆ پرسە کۆمەڵایەتییەکان، وەک چۆن لە ڕابردوو رۆڵی گرنگ و کاریگهری هەبووە لە بنیاتنانی کۆمەڵگهیهکی تەندروست و خێزانێکی بەختەوەر،بەهەمانشێوە لە دوای کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بە میکانیزمی باشتر و کاریگەرتر کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجەکانی پەیمانگای ئامێزی خێزان بۆ زیاتر خزمەتکردن بە پرسی ئافرەتان و خێزان.
وەک ناساندنێک بۆ پەیمانگای ئامێزی خێزان بۆ پرسە کۆمەڵایەتیەکان :- ئەم پەیمانگهیه تایبەتە بەکارکردن لەسەر خێزان و پرسە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمەڵگه بە گشتی و خێزان بە تایبەتی، لە ڕێی دابینکردنی ستافێکی پسپۆر و ئەکادیمی بۆ لێکۆلێنەوەو چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک لەکێشەکانی خێزان و کۆمەڵگا.
–ئەم پەیمانگایە لە سێ بەشی سەرەکی پێکدێت:
١-بەشی راوێژکاری یاسایی و دەروونی بۆ چارەسەرکردنی کێشە خێزانیەکان.
٢-بەشی رێنمایی پێش هاوسەرگیری.
٣-بەشی پشگیری منداڵی خێزانە لێکترازاوەکان.
–ئامانج و کارەکانی ئەم پەیمانگهیه:
*بەرزکردنەوەی توانای تاک بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ کێشەو گیروگرفتە کۆمەڵایەتییەکان.
*پێدانی رێنمایی پێش هاوسەرگیری بە هەردوو ڕەگەز،ئەو کەسانەی بە نیازی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیرین،بەئامانجی پێکهینانی خێزانێکی تەندروست و بەختەوەر.
*گرنگیدان بە منداڵی خێزانە لێکترازاوەکان و کارکردن بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ بینینی دایک و باوکیان،بایەخدان بە لایەنی دەروونیان.
*کردنەوەی خوول و سازدانی سیمینار و پانێل و خوولی هاوبەش لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگهکانی کوردستان، بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و یاسایی و دەروونی تاکەکانی کۆمەڵگه، لە رێگای کەسانی ئەکادیمی و پسپۆڕ لە بوارە جیاوازەکان.
*ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لە بواری (یاسایی،دەروونی،کۆمەڵایەتی،پەروەردەیی،تەندروستی ..) هەروەها هەوڵدان بۆ خستنەڕوو شیکردنەوەی توێژینەوەکان و سود وەرگرتن لە دەرەنجامەکانیان.
*وەرگێران و ئامادەکردن و چاپکردنی نامیلکەو کتێب و وتار لە بوارە جیاوازەکان بۆ زیاتر ئاشناکردنی ئافرەتان بە ماف و ئەرک و ڕۆڵ و کاریگهرییان لەناو خێزان و کۆمەڵگهدا.
*پێدانی ڕێنمایی یاسایی و هۆشیاری یاسایی و بەدواداچونی کەیسەکانی ئافرەتان لە دادگاکان، لە ڕێگەی پارێزەرانی خۆبەخشی پەیمانگهکهمان.
وەلە کۆتاییدا دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم لە پەیمانگهکهمان سێ پارێزەر بە خۆبەخشی و لە خۆبردوانەبۆ داکۆکیکردن لە کەیسەکانی ئافرەتان کە سەردانی پەیمانگهکهمان دەکەن کاردهکهن، له پێناو دەستەبەری مافەکانیان لە دادگاکان، بۆ ئەو مەبەستە لە ڕێگەی ئەم ژمارانەوە دەتوانن پەیوەندی بکەن
٠٧٥٠٤٦٤٩٣٩٣ یان ٠٧٥٠٢٠٠٨١٧١