كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌خۆشی وڵاته‌كه‌م به كه‌سوكاری قوربانییانی هێرشه سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نم. گوتیشی: “ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر ده‌كه‌م”.
ئه‌مڕۆ (یەکشەممە 28ـی كانوونی دووه‌می 2024)، لە قەزای شێخان له میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسی مارک سترۆ کونسوڵی گشتی ئەمەریکا له هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، وڵاتەکەی بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە کراونەتە سەر شاری هەولێر و کێڵگەی غازی کۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵی سنووری پارێزگای سلێمانی.
وتەکانی ئەو دیپلۆماتە ئەمه‌ریکییە لە میانەی لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسی هات لە دوای سەردانێکیدا بۆ قەزای شێخان.
سترۆ دەڵێت: “وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە توندترین شێوە “سەرکۆنە” و سەرەخۆشی لە قوربانییانی هێرشە “بێباکەکان” و “ترسناکەکانی” ئێران بۆ سەر ماڵی شەهید پێشڕەو دزەیی دەکات.
هەروەها راشیگەیاند، ئەو هێرشانە “پێشێلکارییەکی ئاشکران بۆسەر سەروەری خاكی عێراق” و لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر و بەغدا لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی چۆن بتوانرێت بە باشترین شێوە وەڵامی ئەو هێرشانە بدرێنەوە.
ده‌شڵێت: “ئێمە بە هەمان شێوە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی”.
هەروەها گوتی: “هێرشکردنەسه‌ر شوێنی مەدەنی وەک کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کە سەرچاوەی دابینکردنی کارەبایە بۆ هەزاران هاووڵاتی، بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا “قبووڵکراو نییە”.
دواتر ئەو دیپلۆماتكاره باسی لە پڕۆژە و کارەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ پەنابەران و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و چالاکیەکانی کە لە ماوەی سەردانەکەیدا ئەنجامی داون.
درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024) بە مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر هەولێر و هاووڵاتییانی سڤیلی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی شەهید بوون و شەش کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێک لە شەهیدەکان منداڵێکی ساوای شیرەخۆرەبوو.
هه‌روه‌ها کاتژمێر 10:30ـی شەوی پێنجشەممە، 25ـی کانوونی دووەمی 2024، بە چەند کاتیۆشایەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر لە سنووری ناحیەی قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ. بەهۆی هێرشەکەوە، هەناردەكردنی غاز بۆ سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا راگیرا و بووە هۆی كەمبوونەوەی زیاتر لە 2800 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا.