چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكاندا بەفر دەبارێت

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزەانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە…….
ئەمڕۆ شەممە 27- 1- 2024
كەش/ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان رێژەی بەفر بارین لە كاتەكانی شەودا زیاتر دەبێت.
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2- 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆماركراوی دوێنێ .
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5 – 15 )كم/س .
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 6 – 8 كم
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی یەك شەممە 28- 1- 2024
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیا جیا, هەروەها بارینی بەفر بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان, لەكاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری ئەم شەپۆڵە لاواز دەبێت كەش دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێت لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5 – 15 )كم/س .
ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 8 – 10 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11 
سلێمانی : 9
دهۆك : 9
كەركوك : 13
هەڵەبجە : 10
زاخۆ : 10
سۆران : 6
حاجی ئۆمەران : 0
گەرمیان : 15