پەیامێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر
شەوی ڕابردوو هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ و ئەنجامەکەی نەمانی کارەبای هاونیشتیمانییانی هەرێمی کوردستان بوو.
ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ژێرخانێکی گرنگی وەک کارەبا کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک و ئیش و کاروباری ڕۆژانەیان.
ئێمە لەحکومەتی هەرێمی کوردستان داواکارین هەموو لایەک هاوکاری لێژنەی حکومەتی فیدراڵی بکەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تیرۆریستان و سزادانییان و ڕێگری لەدووبارە بوونەوەی کردەوەی هاوشێوە.
پێشەوا هەورامانی
وتهبێژى حکومەتی ههرێمى كوردستان