دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

نێچیرڤان بارزانی: له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزبایی جه‌ژنی قه‌وڵتاس له‌ ته‌واوی كاكه‌ییه‌كان ده‌كه‌م

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “به‌ گه‌رمی و له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزباییی جه‌ژنی قه‌وڵتاس له‌ ته‌واوی هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی کاکه‌یی و یارسانان له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق و له‌ هه‌ر کوێ بن، ده‌که‌م. هیوارم جه‌ژنێکی خۆش و ئاسووده‌ به‌ڕێ بکه‌ن”.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند “به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئازیزانی کاکه‌یی و هاووڵاتییانمان له‌ هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ وه‌ک هه‌میشه‌ پشتیوان و پارێزه‌ری مافه‌کانیان ده‌بین و کوردستان هه‌ر به‌ وڵاتی هه‌مووان و لانکه‌ی پێکه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبورده‌یی ده‌مێنێته‌وه”‌.

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ “جه‌ژن له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به‌ خۆشی