سه‌رۆكی حكوومه‌ت جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ كاكه‌ییه‌كان ده‌كات

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “بە بۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەولتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و جیهان دەکەم”.

مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند “هیوادارم كاكه‌ییه‌كان لە کەشێکی پڕ لە خۆشی و ئاسوودەییدا جەژن بەسەر ببەن”.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند “کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستانن و ڕۆڵێکی دیار و گرنگییان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە، خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانەکانیان بەرز دەنرخێنین و پابەندبوونمان بە داکۆکیکردن لە مافەکانیان دووپات دەکەینەوە”.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا دووپاتی له‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی كرده‌وه‌‌ و رایگه‌یاند “جەژنتان پیرۆز و هەر لە شادیدا بژین”.