ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ٢٤ـی١ـی٢٠٢٤ بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و پێگەیاندنی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای دهۆك بە بۆنەی (٧٨)ـە مین ساڵیادی دەرچوونی یەكەمین گۆڤاری كوردستان لە مەهاباد كۆڕێكی بۆ دكتۆر سالار عوسمان ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ژێر ناونیشانی (هاوڵاتیی میدیاكار) سازكرد.
لە سەرەتادا دكتۆر سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای دهۆك بۆ كردنەوەی ئەم خول و سمینارانە، سوپاسی هەموو ئەو كادیرانەشی كرد كە بە دڵسۆزی و ڕوحێكی بەرزەوە بەشداری خول و سمینارەكان دەكەن بۆ زیاتر خۆ ڕۆشنبیركردنیان .
دواتر بەدرێژی باسی لە چەمكی هاوڵاتیی میدیاكار كرد لە چەند ڕەهەندێكی جیاوازەوە.
وتیشی ئێمە لەسەردەمێكی نوێ دەژین و پێویستە خۆمان لەگەڵ ئەم نوێییە بسازێنین، تا بتوانین بەباشترین شێوە خزمەتی كوردستان و دۆزی ڕەوای گەلەكەمان بكەین.
لە كۆتایشدا بەچەندین پرسیار و ڕاو سەرنجی ئامادەبوان و گفتوگۆیەكی بەرهەمدار كۆتایی بەكۆڕەكە هات.