بەتوانای 100 مێگاوات دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی کارەبا لە سۆران دەکرێت

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، بەتوانای 100 مێگاوات دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی کارەبا لە سۆران دەکرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی1ی2024، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، کەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری کارەبا پێشوازی لە تیمێکی گروپی کۆمپانیاکانی دیب ئێنرچی کرد.

راگه‌یاندراوه‌، لەو دیدارەدا وەزیری کارەبا داوای لە هاری لابەر و نوێنەرانی کۆمپانیای ناوبراو کرد هەموو هەوڵەکانی خۆیان بەگەڕبخەن تاوەکو لەنزیکترین کاتدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی 300 مێگاواتی کارەبا لە سۆران و زاخۆ و گەرمیان و ڕاپەڕین بکەن.


وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌،  لەلایەن خۆیانەوە ئامادەییان دەربڕی لە کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ بەچەند قۆناغێک سەرەتا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بە دامەزراندنی وێستگەیەکی کارەبا بەتوانای 100مێگاوات کارەبا بکەن