سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامێرەکانی راکێشانی پارە ATM، بە هاوبەشیی لەگەڵ بانکە تایبەتەکان ژمارەیان نزیکەی دوو هێندە بووە. ده‌شڵێت: “تا کۆتایی 2024 دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە داراییەکان دەگاتە له‌سه‌دا 35”.
له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024) نووسیوویه‌تی: “تا کۆتایی ساڵی 2024 دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە داراییەکان لە هەرێمی کوردستان لە کەمتر لە%5ەوە دەگاتە %35”.
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: “تۆڕی ئامێرەکانی راکێشانی پارە ATM، کە بەشێکی گرنگی پڕۆژەکەن، ژمارەیان نزیکەی دوو هێندە بووە، بە هاوبەشیی لەگەڵ بانکە تایبەتەکان”.
هەژماری من دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەمدەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.
بەهۆی دەستپێشخەریی “هەژماری من”ـه‌وه فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان، بە شێوەیەکی پارێزراو و شەفاف و گونجاو لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری راکێشانی پارەوە (ATM) کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات.
لەگەڵ ئەوەشدا، کاردەکرێت لەسەر دابینکردنی 100 هەزار ئامێری خوێندنەوەی کارتی بانکی و دابەشکردنی بەسەر شوێن و ناوەندە بازرگانییەکان بۆ ئەوەی مامەڵەی کڕین بە کارتی بانکی بۆ هاووڵاتییان و بەشداربووانی پرۆژەی هەژماری بانکی ئاسان بکات.
هەروەها ئەم پڕۆژەیە ئاسانکاری دەکات تەواوی بەشداربووانی پرۆژەکە بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان، لەوانە قەرز، پاشەکەوتکردن و پارەدانی دیجیتاڵی.