کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ،كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە ….
ئەمڕۆ چوار شەممە    24 2024 -01-  
كەش /  ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت , لەگەڵ باران بارین لەكاتی جیا جیادا , ناوچە شاخاوییەكان بارانی مامناوەندی دەبێت و ناوچە سنووریيەكان بەفرێكی كەمی دەبێت , سەنتەری پارێزگاكان تا كاتەكانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە بارانی كەم كەمی هەیە , رێژەی باران بارین لە ئەمرۆدا لەم ناوچانە كەمێك زیاتر دەبێت بەتایبەت لە( قەڵادزێ-دوكان-رانیە-كۆیە-بەشی باكوری رۆژهەڵاتی سەنتەری پارێزگای هەولێر) لەئێوارەدا كاریگەری باران كەم دەبێتەوە.
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند  ( 10 – 15  ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما /   نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەك بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7  –  9 ) كم  دەبێت.
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە   2024 -01-25
كەش / ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت , بەفر بارین لەسەر ناوچە سنورییەكان و بەشێك لە لووتكەی شاخە بەرزەكان دەبێت , سەبارەت بە باران بارین لە هەندێ كاتدا لەناوچە جیاجیاكان نمە بارانی كەم دەبێت لە سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێرو كەركوك , سنوری ناوچە جیا جیاكانی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 15 ) كم /ك دەبێت 
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ / لە نێوان ( 8  –  9 ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما /   نزیك دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  14 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 14  پلەی سیلیزی
دهۆك      : 13   پلەی سیلیزی
كەركووك   : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 15  پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   13 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:   2پلەی سیلیزی
سۆران  :  10 پلەی سیلیزی