بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە……..
ئەمڕۆ سێ شەممە 2024 -01- 23
كەش / ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان لە دوای نیوەڕۆ بەردەوام هەور دەبێت و هەندێ كات نمە باران دەبێت بەتایبەت لە دوای نیوەڕۆ , لە سەنتەری پارێزگاكان ئەگەری نمە باران هەیە بەتایبەتی لە كاتەكانی ئێوارە, هەروەها ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە لە هەندێ ناوچە لەكاتی باران بارین , لە هەندێ ناوچە باران بارین زیاتر دەبێت بە تایبەت لە ( كۆیە , بارزان , ئاكرێ ,شیلادزێ , سۆران , چۆمان , چەمانكێ) . لە شەودا بەفر بارین لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەبارێت.
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 15 – 25 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 9 ) كم دەبێت.
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 2024 -01-24
كەش / هاتنی بارستە هەوایەكی سارد كە دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی
(6-8) پلە ی سیلیزی لەگەڵ زیادبوونی كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست , لە هەرێم بە گشتی باران دەبارێت بەشێوەی نمە باران لە كات و ناوچەی جیا جیا و لە هەندێ ناوچە بارانی مامناوەند دەبێت, بەفر بارین لە زۆربەی لووتكەی شاخە بەرزەكان دەبارێت .
خێرای با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 25 ) كم /ك دەبێت
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ / لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت, لەكات وشوێنی دابارین لەنێوان ( 5 – 7 ) كم دەبێت
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 6 -8) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 7 پلەی سیلیزی
كەركووك : 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1پلەی سیلیزی
سۆران : 7 پلەی سیلیزی