دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ نه‌وزاد هادی ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌م نێچيرڤان بازرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، سه‌ره‌خۆشى له‌ نه‌وزاد هادى كرد بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو سۆزان هادى مه‌ولوود ـ ى خوشكيان.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى دڵنه‌وايى به‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ نه‌وزاد هادى سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.