وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێی لەبارەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی و سەرپێچی هاتووچۆ دەرکرد

ئەمڕۆ دووشەممە، 22-01-2024، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا “لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە”، دوو بڕیاری لەبارەی سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی و سزای سەرپێچی هاتووچۆ دەرکرد.

بڕیاری یەکەم: لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل (سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی) کە رێکخراوە بەگوێرەی رێنمایی ژمارە (3)ـی ساڵی 2021 و هەموارەکانی.

وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم لێخۆشبوونە، هەموو ئەو شۆفێرانە دەگرێتەوە کە تاوەکو 31-12-2023 سزای داراییان هاتووەتەسەر بەهۆی نەگواستنەوەی خاوەندارێتیی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کڕیویانە ئینجا بەهۆی کەمدەرامەتی بێت یان بێ ئاگایی لە رێنماییەکان.

ئاماژە بەوەش کراوە، “پێویستە لەمەو بەدوا هاووڵاتییان لە ماوەی یاساییدا خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل بۆ کڕیار بگوازنەوە بۆ ئەوەی لە سزای دارایی و کێشەی یاسایی و کۆمەڵایەتی بەدووربن”.

بڕیاری دووەم: راگرتنی کارکردن بەو بڕگەیەی فەرمانی وەزاری ژمارە 25582 لە 10-09-2023 کە تایبەتە بە جێبەجێکردنی بەشی (20) لە یاسای هاتووچۆ ژمارە (86)ـی ساڵی 2004 لە دوای 28-02-2024. ئەمەش لەبەر رەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هاووڵاتییان و هەروەها تەواونەبوونی ئامادەکارییە تەکنییەکانی ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییان لەکاتی ئەنجامدانی سەرپێچی هاتووچۆ.

وەزارەتی ناوخۆ لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا داوای لە هاووڵاتییان کردووە خۆیان لە سەرپێچی هاتووچۆ بپارێزن و پابەندی یاسا و رێنماییەکان بن. دەشڵێت، “لە کاتی هەر سەرپێچییەک، بە زووترین کات پاکتاوی دارایی بکەن بۆ ئەوەی سزایان لەسەر کۆنەبێتەوە و ئەو سزا داراییەش ببێتە رێگر لە ئەنجامدانی سەرپێچی دیکە”.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو بڕیاری نوێی لەبارەی  سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی و سەرپێچی هاتووچۆی شۆفێران دەرکرد. داوایەکیش ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات. 

ھەواڵی زیاتر