سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند

لە راگەیەندراوێکدا  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارێکی دەستگیرکردن کە لەلایەن  دادوەرەوە دەرچوبوو، دوو تۆمەتبار ڕوبەڕوی هێزەکانی پۆلیس بونەوەو بووە هۆی شەهیدبونی کارمەندێکی پۆلیس بەناوی (رێپێدراوی8 ڕزگار ئەحمەد)و برینداربونی ئەفسەرێک و هاوڵاتییەکی مەدەنی.


پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو سەرەنجام توانرا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەهاوکاری هێزەکانی ئاسایش و ئۆپەراسیۆن و کۆماندۆ هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێن.