وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ئاماری دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییان بڵاو ده‌كاته‌وه‌

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوایین ئاماری دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییانی پارێزگه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان بڵاو كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاماره‌كه‌ی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌:-

1- نەوتی حکوومەتی هەرێم:

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تا ڕۆژی (2024/1/20) زیاتر لە 230 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان دابەش کردووە.

–  هەولێر، زیاتر لە 95 ملیۆن لیتر

–  سلێمانی و هەڵەبجە، نزیکەی 87 ملیۆن لیتر

–  دهۆک، زیاتر لە 48 ملیۆن لیتر

تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێك و 150 هه‌زار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپیی حکوومەتی هەرێم سوودمەند بوونە كه‌ دەکاتە رێژەی زیاتر لە (89%)ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم:

هەولێر: زیاتر لە 99%

سلێمانی و هەڵەبجە: زیاتر لە 82%

دهۆک: نزێکەی 86%

2- نەوتی حکوومەتی فیدراڵی عێراق:

وەزارەتی نەوتی عێراق تا رۆژی (2024/1/20) نزیکەی 15 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە:

هەولێر، نزیکەی حەوت ملیۆن لیتر

سلێمانی، زیاتر لە دوو ملیۆن لیتر

دهۆک، زیاتر لە پێنج ملیۆن لیتر