بەحرکە..چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جۆراو جۆر جێبەجێکراوە

لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانی لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە ساڵی ڕابردوودا لە سنووری شارەوانی ناحییە بەحرکە چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاریی وەک ڕێکخستنەوە و قیرتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقامە سەرەکی و ناوخۆییەکانی گەڕەکەکان و دروستکردنی ئاوەڕۆی لولەیی و سندوقی و فراوانکردنی ئاوەڕۆکان جێبەجێکراون، لەوانە دروستکردنی شەقامێکی 60 مەتری بەدرێژایی نزیکەی 5 کیلۆمەتر و تەواوکردنی شەقامی گەڕەکەکانی (کۆمەڵەی ژین، ئاشتی) و چەند شەقامێکی تری 20 مەتری.

بۆ ئەمساڵیش لەپلان و بەرنامەدایە، بەپێی ئیمکانیاتی بەردەست دەستبکرێت بە پڕۆژەکانی دانانی بیهارتۆن بۆ جووتسایدی سەرەکی بەحرکە و چاندنی دار و سەوزایی تێیدا، هەروەها دروستکردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەکەکانی (کۆبانێ، کۆمەڵەی ژین، بەحرکەی نوێ) و دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەت بۆ چاودێریکرنی نەخۆشانی شێرپەنجە و نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن و دروستکردنی 2 قوتابخانە.