ئاگادارییەک لە دژەتیرۆری کوردستانەوە

دژەتیرۆری کوردستان، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە هاوپەیمانان سەرقاڵی مەشق و راهێنانن، پاش کەمێکی تر لە هەولێر و دەوروبەری دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت و هیچ مەترسییەک لە ئارادا نییە.

دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە “هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان سەرقاڵی مەشق و راهێنانن، پاش کەمێکی تر لە هەولێر و دەوروبەری دەنگی تەقینەوەیەک دەبیسترێت، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هیچ مەترسییەک لە ئارادا نییە”.

ھەواڵی زیاتر