هۆشیار زێباری:سوپاسی هه‌موو هه‌ڵوێسته‌ كوردستانی و نیشتمانییه‌ عێراقی و نێوده‌وڵییه‌كان ده‌كه‌ین

هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەربارەی هەڵوێستی لاینە سیاسییەکانی عێراق و ولاتانی هاوپەیمان، دەربارەی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێر، له‌ پۆستێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی (ئێكس)تویتەری پێشوو، ڕایگه‌یاندووه‌:

سوپاسی هه‌موو هه‌ڵوێسته‌ كوردستانی و نیشتمانییه‌ عێراقی و نێوده‌وڵییه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ سه‌ركۆنه‌ی هێرشی دوژمنكارانه‌ی سه‌ر هه‌ولێر و به‌ ئامانجگرتنی هاووڵاتیان و كه‌سانی سڤیلیان كرد. هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا، ڕایگه‌یاندووه‌‌: شاهێدی بۆ مێژوو ده‌ده‌ین، تاكه‌ لایه‌نی شیعی كه‌ سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد، سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در و ته‌یاری سه‌دڕی بوو، كه‌ دژی پاشكۆیه‌تی وه‌ستایه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستیی نیشتمانیی عێراقی بوو.