یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

نه‌رویج.. دژی هێرشی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر رەوەندی کوردی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

دژی هێرشی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر، رەوەندی کوردی له‌ نه‌رویج خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و تێیدا ئیدانه‌ی مووشه‌كبارانكردنی هه‌ولێری پایته‌ختیان كرد.

ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 20ـی كانوونی دووه‌می 2024)، رەوەندی کوردی له‌ نه‌رویج به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان و گوتنه‌وه‌ی سروودی نیشتمانی ئه‌ی ره‌قیب، ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سوپای پاسدارانیان بۆسه‌ر هه‌ولێر كرد.

درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024) بە مووشەکی بالیستی هێرش کرایە سەر هەولێر و هاووڵاتییانی سڤیلی کردە ئامانج، لە ئەنجامدا چوار هاووڵاتی شەهید بوون و شەش کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێک لە شەهیدەکان منداڵێکی ساوای شیرەخۆرەیە