پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌ممه‌ راگه‌یاندرا.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی1ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ورده‌بێت، پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش به‌ نزیكه‌ی 1 تا 2 پله‌ به‌رزترده‌بن به‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ 20ی1ی2024،ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور بۆ نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  17 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 16  پلەى سیلیزى

دهۆک: 15   پلەى سیلیزى

کەرکووک: 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 17  پلەى سیلیزى

 زاخۆ:   16 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 8پلەى سیلیزى

سۆران:  14 پلەى سیلیزى