سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە

دژه‌تیرۆری كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر خراوه‌ته‌‌ خواره‌وه‌.

دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لە یاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە.

ڕاشیگه‌یاند: درۆنه‌كه‌ كه‌مێك پێش ئێستا و له‌ كاتژمێر 23:06 خرایه‌ خواره‌وه‌.