مەسرور بارزانی: ئەمساڵ لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، چیرۆکی کۆڵنەدانی کوردستانمان گێڕایەوە

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆتا رۆژی به‌شداریكردنی له‌ 54ـه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان رایگه‌یاند كه‌ ساڵی داهاتوو به‌ به‌هێزتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ داڤۆس له‌ وڵاتی سویسڕا.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاوی كرده‌وه‌ “ئەمساڵ لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان چیرۆکی کۆڵنەدانی کوردستانمان گێڕایەوە و کۆمپانیا ناوخۆییەکانمان بە جیهان ناساند و پەیوەندییەکانمان توندوتۆڵتر کرد”.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند “ئەو چەواشەکارییانەشمان ئاشکرا کرد کە بۆ بە ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیلی بێتاوان باس دەکران”.

له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ “ساڵی داهاتوو بە بەهێزتری دەگەڕێینەوە”.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت رۆژی دووشه‌می ڕابردوو رێكه‌وتی 15/1/2024 هاوشانی شاندێكی باڵای حكوومه‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ بازرگان و بزنسمانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی وڵاتی سویسڕای كرد به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ 54مین كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان (داڤۆس 2024).

له‌چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاوی به‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و وه‌زیر و به‌رپرسی وڵاتان و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌وت و له‌گه‌ڵیاندا كۆبووه‌وه‌.