بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە رایگەیاند، لە سێ ڕووداوی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای نێوان کۆیە – هەولێر نۆ کەس برینداربوون .
هاتوچۆی کۆیە ڕاشیگەیاند، ڕووداوی یەکەم لە ناو بازگەی ناحیەی دێگەڵە ئۆتۆمبێلێك خۆی بە کارمەندێکی ئاسایشی بازگە دەکێشێت و بریندار دەبێت بەمەبەستی چارەسەرکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ڕووداوی دووەم لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل بووە لە نزیك ناحیەی دێگەڵە پێنج کەس برینداربوون.
ڕووداوی سێیەم ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات و خۆی بە هێمای هاتووچۆ دەکێشێت لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربوون.