هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ سکرتێری گشتیی یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس کۆبووەوە.
بابەتی سەرەکیى کۆبوونەوە تایبەت بوو بە هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پرسە و هاوخەمیى خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێشێلکردنی سەروەریى عێراق و بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.
لە بەشيکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پێویستیى چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئاڵوگۆڕ کرا