شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چیک کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان ‌ لە داڤۆس، له‌گەڵ یان لیڤاسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک کۆبووەوە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر و کوشتنی خەڵکی سڤیل کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. ئاماژەشی بەوە دا کە بەم نزیکانە شاندێکی گەورەی بازرگانیی چیکی، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوسۆزی و پشتیوانیی کۆماری چیکی کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی