كاردیناڵ لویس ساكۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات خوا مرۆڤی دروست كردووه به ئاسایشه‌وه بژی نه‌ك به‌ئامانج بگیرێت. ده‌شڵێت، هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی كانوونی دووه‌می 2024) كاردیناڵ لویس ساكۆ له میانی به‌شداریكردنی له پرسه‌ی قوربانیانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند، خوا مرۆڤی بۆ ئه‌وه دروست كردووه به ئاسایشه‌وه بژی، نه‌ك به ئامانج بگیرێت، ئینجا ئه‌و به‌ئامانجگرتنه له هه‌ولێر بێت یان له لوبنان یان له سووریا یاخود له ئۆكرانیا بێت.
كاردیناڵ لویس ساكۆئاماژهی به‌وه‌ش كرد، هه‌ڕه‌شه و شه‌ڕ ئاشتی به دوای خۆیدا ناهێنێت، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ئاشتی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات بریتییه له گفتوگۆ و دانیشتن به‌یه‌كه‌وه و رێزگرتن له‌یه‌كدی.
لویس ساكۆ به پێویستیشی زانی سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێكه له سه‌روه‌ری عێراق بپارێزرێت. گوتیشی، له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق پێویسته رێكاری پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی خاكه‌كه‌ی و به‌رگریكردن له هاووڵاتییانی.
كاردیناڵ لویس ساكۆ جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ته‌ی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه ناوچه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت بووه و تێیدا هه‌موو پێكهاته‌كان به‌یه‌كه‌وه ژیاون، ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه به‌تایبه‌ت له دوای ساڵی 2003ـوه به‌رده‌وام كێشه‌ی ئایینی و مه‌زهه‌بی و تائیفی لێ بووه.
ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: “کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد.”
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، “چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە”.
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە “بێ پاساو و نامەردانە” ناوبرد و گوتی: “لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: “هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە”.
وەکو ئەوەی سەرۆکوەزیران باسی کرد، “ئەم هێرشە دوژمنکارییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، هیچ هۆکارێکی نییە و، بەبێ پاساوە”.