وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن به‌توندی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێرشه دوژمنكارانه سه‌روه‌ریی، ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق به‌ئامانج ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 17ـی كانوونی دووه‌می 2024) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری یه‌مه‌ن به زمانێكی توند سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه بالیسیتییهكهی ئێرانی بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرد كه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی سڤیلی لێكهوتهوه و زیانێكی زۆری به موڵكوماڵی گشتی و تایبه‌تی گه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كه‌ن رایگه‌یاندووه “ئه‌و هێرشه دوژمنكارانه‌یه سه‌روه‌ریی، ئاسایش و سه‌قامگیری عێراقی به‌ئامانج گرتووه.” هاوكات داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه به توندی به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی ئێران بوه‌ستێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌مه‌ن له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان ده‌ربڕیوه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بریندارانیشی خواستووه.
ئەمە لە کاتێکدایە نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.
دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو: “کاتژمێر 11:30ـی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد.”
وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ئاماژەی پێ دراوە، بەهۆی هێرشەکەوە، “چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە”.
هه‌روه‌ها رۆژی سێشەممە، 16-01-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس، باسی لە هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و برینداربوون.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشەکەی سەر هەولێری بە “بێ پاساو و نامەردانە” ناوبرد و گوتی: “لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستدا. لەوانە کاکە پێشڕەو و کچەکەی و هەندێک کەسی دیکە لە خێزانەکەی بوونە قوربانی و برینداربوون. گوتیشی: “هیوادارم جێگەی شەهیدان بەهەشت بێت و بریندارەکانیش زوو چاک ببنەوە”.
وەکو ئەوەی سەرۆکوەزیران باسی کرد، “ئەم هێرشە دوژمنکارییە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، هیچ هۆکارێکی نییە و، بەبێ پاساوە”.