سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، به‌شدارى له پرسه‌ى شه‌هيد پێشڕه‌و دزه‌يى و كچه ساواكه‌يدا كرد.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 2024/1/17، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له مزگه‌وتى سه‌واف له هه‌ولێر، به‌شدارى له پرسه‌ى شه‌هيد پێشڕه‌و دزه‌يى و كچه ساواكه‌يدا كرد كه له هێرشى مووشه‌كيى سوپاى پاسدارانى ئێران‌دا بۆ سه‌ر هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى ديكه‌ى سڤيل، شه‌هيد بوون.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيد پێشڕه‌و دزه‌يى كرد و هيواى خواست خواى گەورە گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “لاى خۆيانه‌وه خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيد پێشڕه‌و دزه‌يى سوپاس و پێزانينى خۆيان بۆ به‌شدارى و هاوبه‌شيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى”.
نزیکەی کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی دووشەممە، 15ـ01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کە دواتر ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکەی رەتکردەوە، بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتیی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستانە کردە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتیی شەهیدبوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون، کە زۆرینەیان ئەندامانی خێزانی پێشڕەو دەزەیین.