مەسرور بارزانی و سوودانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە

بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوەشاندەوە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ 17ی کانوونی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر کۆبوونەوەکەیان هەڵوەشاندەوە.

راشیگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئێران خۆی داوای کردبوو کە چاوی بکەوێت بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵام هەردووکیان رەتیان کردەوە کە لەگەڵی کۆببنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەو هێرشە مووشەکییەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێر.

شەوی 15ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر شاری هەولێر و چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی کردە ئامانج، بەگوێرەی نوێترین ئامار پێنج هاووڵاتی سڤیل شەهید بوونە و شەش هاووڵاتی دیکەش بریندارن، زیانی زۆریش بەر ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی هەولێر و دەوروبەری کەوتووە

ھەواڵی زیاتر