چوار کەس بوونە قوربانی رووداوێکی هاتووچۆ

بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای كەلار دەربەندیخان چوار كەس گیانیان لەدەست دا و كەسێكیش برینداربوو.
 هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ (چوار شەممە) بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگرلەجۆری ئەتیكۆ و ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا هایلۆكس لە سەر ڕێگای كەلار دەربەندیخان نزیك گوندی ئاوەخێری، بەپێی زانیاری سەرەتاییەكان چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كە بەئاراستەی كەلار هاتووە، گیانیان لەدەستدا و شۆفێرەكەشی برینداربوو.
ئاماژەی بەوەشدا،لەئێستادا تیمەكانی هاتووچۆ لە سەر ڕووداوەكەن و لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە، بەمەبەستی زانینی هۆكاری ڕووداوەكە.

ھەواڵی زیاتر