ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر له ڕاگهیهنراوێكدا ڕایگهیاند “بەهۆی ئەو پەلامار و مووشەکبارانە ناڕەوایەى هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر شارەکەمان و لە ئەنجامدا بەداخێکی زۆرەوە چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و شەش هاووڵاتى دیکەش بریندار بوون، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین”.
ڕاشیگهیاند “لە خودای گەورە داواکارین شەهیدانى ئەو پەلامارە تیرۆرستییە بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و شیفای بریندارەکان بدات”.