قاسم ئه‌عره‌جی: بوونی گومان لە مۆسادی ئیسرائیلی لە هەرێمی كوردستان بە درۆ دەخەینەوە

قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێر و بریندارانی هێرشه‌كه‌ و دوای بینینی خانووه‌كه‌ی پێشڕه‌و دزه‌یی، كه‌ به‌هۆی هێرشه‌ مووشه‌كه‌ییه‌كه‌وه‌ خاپوور بووه‌، ڕایگه‌یاند: لەگەڵ وەزیری ناوخۆ و تەندروستی و هاتووین سەردانی بریندارەكانمان كرد بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداربین هەروەها سەردانی ماڵی پێشڕەو دزەییمان كرد بینیمان كە قەبارەی زیانەكان چەند گەورەیە، بەداخەوە موشەكەكان ئەو خانووەیان كردۆتە ئامانج و خاپووریان كردووە، ئەم هێرشە پێشێلكردنی سەروه‌ریی عیراق و هەرێمی كوردستانە، ئێمە هەڵوێستێكی روونمان هەیە لەسەر ئەو رووداوە وەكوو لیژنە ئەو رووداوە هەڵدەسەنگێنین و پێشكەشی سەرۆكوەزیرانی دەكەین.

گوتیشی: حكوومەتی عیراق لەگەڵ ئێران ڕێككەوتنێكی ئەمنیمان هەیە، هەرێمی كوردستانیش بەشێكە لەو ڕێككەوتنە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو كۆبوونەوەمان كرد كە ئەو ڕێككەوتنە جێبەجێ بكەین، بۆیە بە دڵینیاییەوە ڕێوشوشوێنی پێویست دەگرینە بەر، بوونی گومان لە مۆسادی ئیسرائیلی لە هەرێمی كوردستان بە درۆ دەخەینەوە، چونكە سەردانی شوینەكەمان كرد، بۆمان دەركەوت ئەمە خانوویەكە، بۆیە ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.