ئه‌ڵمانیا هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردوو ئیدانه‌ ده‌كات

باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە عێراق ھێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی 1ی 2024، باڵوێزخانه‌ی ئه‌لمانیا له‌ عێراق په‌یامێكی له‌سه‌ر هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، ئێمە بە توندی هێرشەكانی شەوی رابردووی ئێران، بۆ سەر هەولێر سەركۆنە دەكەین.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئەو هێرشه‌ دوژمنكارییە و پێشێلكردنی یەكێتیی خاكی عێراق و هەڕەشەكردنە لە سەقامگیریی هەرێمی و فەرمانبەرانی باڵوێزخانەی ئەڵمانیا هاوخەمی ئەو خێزانانەن كە بوونەتە قوربانی.