سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار، دەڵێت: بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو داهاتی گەشتیاری زیادی کردووە. ڕاشیگەیاند: زیاتر لە 55 پڕۆژەی گەشتیاری لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجامدراون.
دوێنێ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ڕایگەیاند: لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا: “ئێستە سێ هەزار و سەد بنکەی چالاکیی گەشتیارییمان هەیە، کە دابەشبووە بەسەر ناوچە گەشتیارییەکان و هەرچوار پارێزگای هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سنووری چوار ئیدارە سەربەخۆکان”.
گوتیشی: “نزیکەی هەشتا هەزار شوێنی مانەوەمان هەیە، ئەمەش یەکێکە لەو پێداویستییانەی بۆ گەشتیاران دەستەبەر دەکرێت”.
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار راشیگەیاند: “ئەو بەراوردکارییەی کە کراوە لەگەڵ دەستەی وەبەرهێنان، بۆمان دەرکەوتووە لە چوار ساڵی ڕابردوودا، قەبارەی سەرمایەی پڕۆژە گەشتییارییەکان بە پلەی یەکەم دێت، بەو پێیەی زیاتر لە %42.88ـە کە قەبارەی سەرمایەی پڕۆژەی گەشتییاری زیاتر لە 55 پڕۆژەی گەشتیاری لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجام دراون، خۆی دەبینێتەوە لە حەوت ملیار و سێ سەد و هەشتا و حەوت ملیۆن و شەش سەد و نەوەد و نۆ هەزار و هەشت سەد و هەشتا دۆلار سەرمایە گوزاری لە بواری گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان کە لە کابینەی نۆیەم ئەنجامدراوە”.
ئاشکراشیکرد: “داهاتی گەشتیاریی بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردووە، جەختمان لەوە کردووەتەوە کە ساڵانی ڕابردوو، زۆرێک لە چالاکییە گەشتییارییەکانمان یا مۆڵەتییان نەبووە، یان مۆڵەتییان نوێ نەکردووەتەوە یان چالاکییەکانیان وەکو پێویست نەبووە، داهاتی گەشتووگوزار لە ساڵی 2023، بە بەراورد بە ساڵی 2019، لە 17% زیادی کردووە”.
هەروەها، بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و بە سیستەمکردنی پلێن و پشکنینی کارە کارگێڕییەکانی وەرگرتنی مۆڵەت، کۆمەڵێک چالاکی لەگەڵ فەرمانگەی مێدیا و زانیاری و لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری و فەرمانگەی هەماهەنگی، بە هەماهەنگی ئەوان ئێمە ئێستا لە کارکردنداین.