وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و دووشه‌م راگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تا ئێستا نزیكه‌ی 190 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر به‌شدارییان له پڕۆژه‌كه‌دا كردووه و له‌و بڕه‌ش 6 هه‌زاریان مووچه‌كانیان به‌م پڕۆژه‌یه وه‌رگرتووه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من:-
قۆناغی یەکەمی کارەکانی پرۆژەی (هەژماری من) لە سنووری پارێزگه‌ی هەولێر لە کۆتایی دایە و لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا نزیکەی 190 هەزار فەرمانبەر لە سنووری پارێزگه‌ی هەولێر بەشدارییان لە پرۆژەكه‌دا کردووە.
لە ئێستادا زیاتر لە 6 هەزار فەرمانبەر کارتی بانکیان وەرگرتۆتەوە و مانگی ڕابردووش نزیکەی 3 هەزار فەرمانبەر لەڕێی هەژماری منەوە مووچەیان وەرگرتووە.
وەک ئامادەکاری بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو لە ئێستادا نزیکەی 50 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە شاری هەولێر هەن و ژمارەیان لە زیادبوون دایە، هه‌روه‌ها پێنج بانکی تایبەت بەشدارن لە پرۆسەکە کە بریتین لە بانکی جیهان و بانکی ئاشوور و بانکی ئەهلی عێراقی و RT bank و bbac bank کە سەرجەم مەرجەکانیان تێدایە و لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە پەسەند کراون و چەندین بانکی تریش لەسەر هێڵن.
تا ئێستاش پرۆژەی دروستکردنی (ھەژماری من) بەبێ هیچ کێشە و ئاستەنگێک بەڕێوە دەچێت و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی (هەژماری من) لە پارێزگه‌ی دهۆک و سلێمانی لە قۆناغی کۆتایی دایە.
پرۆژەی (هەژماری من) پرۆژەیەکی گرینگ و ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، لەلایەن نووسینگەی سەرۆک وەزیران و بە هاوکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری و بە ڕەزامەندی بانکی ناوەندیی عێراق ئەنجام دەدرێت.
ئامانج لە پرۆژەکە بنیاتنانی سیستەمێکی بانکی بەهێزە کە فەرمانبەران و مووچەخۆران تیایدا لە چەندین خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سوودمەند دەبن و لە قۆناغی داهاتووشدا کارمەندانی کەرتی تایبەت دەبنە خاوەن (هەژماری من)