ئەمڕۆ دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024) کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (توویتەری پێشوو) نووسیویەتی، کۆبوونەوەیەکی گرنگمان هەبوو لەگەڵ ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاوتوێکرا
کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، ئاماژەی بەوەدا، چارەسەری پرسی بودجە و نەوت گرنگە، هەروەها بودجە و نەوت پێداویستی سەرەکی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.
لەبارەی رۆڵی هاوپەیمانان، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، دەڵێت: هاوڕاین لەسەر گرنگی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەرێمی کوردستان، هەروەها هاوبەشیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان گرنگە