پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌م راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی1ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ورده‌بێت، به‌تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم له‌گه‌ڵ کەمێک نمە باران و پروشکە بەفری پچرپچر بۆ ماوەیەکی کەم لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه به 2 تا 1 پله به به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌م.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه، سبه‌ی سێشه‌م 16ی1ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان به گشتی نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانی باكووریش ئه‌گه‌ری كه‌مێك نمه باران و پروشكه به‌فر هه‌یه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 14 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 4پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى.