بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران له راگهیهنراوێكدا ڕایگهیاند: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی خەلیفان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران، بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسێک دەستگیرکرا.
ڕاشیگهیاند: لەڕێکەوتی 25ی 12ی 2023 دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵا لەلایەن هاووڵاتییانەوە لەسەر کەسێک کە پەیجێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی (Hama Barzani) دروستکردبوو، کە هەڕەشەی لە چەندین ئافرەت کردبوو و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانیانی لێ کردبوون بەرامبەر بە پێدانی پارە.
ههروهها ڕایگهیاند: دوای هەوڵ و بەدواداچوونێکی زۆر لە ڕێکەوتی 13ی 1ی 2024 لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی خەلیفان و بەپێی ماددەی 2ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، توانرا هاووڵاتی (م. ڕ. ح) دانیشتووی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر دەستگیر بکرێت.
ئاسایشی سۆران گوتیشی: تۆمەتباری داواکراو دانی بە تەواوی ئەو هەڕەشانە دانا کە لە هاووڵاتییانی کردبوو و ههروهها خاوەنی چەندین ئەکاونتی جیاجیا بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە بۆ ئەم بابەتە بەکاری هێناون.
جهختیشی كردهوه كه پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ تۆمهتبارهكه کراوەتەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر.