سوپاسنامەیەک لە ماڵباتی جوانەمەرگ مامۆستا “سەمیر شێخانی”ـیەوە

بەناوی ماڵباتی جوانەمەرگ مامۆستا “سەمیر محەمەد شێخانی” بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئەرینا، سوپاسی هەموو خەڵکی هەولێری خۆشەویست و مامۆستایانی پەروەردەیی سنووری پارێزگای هەولێر بە گشتی و پەروەردەی هەولێر و ناوەند و دەوروبەری دەکەین، کە لە بەشداریی رێوڕەسمی ناشتن و پرسەی مامۆستا سەمیر شێخانی لەگەڵمان بوون.

هەروەها، جێی خۆیەتی سوپاسی تایبەتی نووسینگەی بەڕێز “نێچیرڤان بارزانی” جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی هەولێر و بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دهۆك و مەکتەبی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەروەها بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی مووسڵ – نەینەوا و بەرپرسی لقەکانی 2ی هەولێر و 23ی قەرەچووغ و ناوچەی مامۆستایانی پارتی دیموکراتی کوردستان و کارگێڕانی لق بکەین کە بەشداربوون لە پرسەکەماندا.
هەروەها سوپاسی وەزیرە بەڕێزەکان و بریکاری وەزارەتەکان و بەرپرسانی باڵای حکوومەت و راوێژکارانی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکان دەکەین، بەتایبەت وەزیری پەروەردەی حکوومەت و وەزیری تەندروستی و بریکاری وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و کاروباری کۆمەڵایەتی، کە هاوبەشی خەممان بوون.
زۆر سوپاسی مەڵبەند و کۆمیتەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و د.کاوە مەحمود سکرتێری حزبی شیوعی و سەرجەم حزبەکانی تر بکەین کە بەشداربوون لە پرسەکەماندا.
هەر لێرەوە، سوپاسی پارێزگار و قایمقامی هەولێر و دەزگا تەناهییەکان و ئاسایشی گشتی و بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران و بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامە و جێگری قائیدی فیرقەی وەزارەتی پێشمەرگە و هەروەها بەڕێوەبەر و ئەفسەران و پلەدارانی نشینگەی هەرێمی کوردستان و ئەفسەران و کارمەندانی نشینگەی هەولێر و ئەفسەران و کارمەندانی هاتوچۆی هەولێر و سەرجەم ئەفسەران و بەرپرسانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بەرپرسان و ئەفسەران و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی زێرەڤانی دەکەین کە بەشداربوون لە پرسەکەماندا.
زۆر سوپاسی، پیاوانی ئاینی و شێخانی تەریقەت و دادوەرەکان و هونەرمەندان و ئەدیبان و نووسەران بەگشتی و بەرپرسی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان و رۆژنامەنووس و کارمەندانی تەندروستی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لەدایکبوون و بەڕێوەبەری پەروەردەکان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و جێگری نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسان و جێگری نەقیبی ژمێریاران و تەواوی فەرمانبەرانی حکوومەت دەکەین بۆ بەشدارییان لە کەمکردنەوەی خەمی کۆچی دوایی مامۆستا سەمیر شێخانی.
لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی گشت پلاتفۆڕمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین کە بەگرنگییەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای جوانەمەرگیان بڵاو کردەوە، جگە لەوەش سوپاس بۆ پەیوەندیی دۆستانمان لە دەرەوەی وڵات.
زۆرێک لە دۆستانمان لە دهۆک و ئاکرێ و رانیە و سلێمانی و سۆران و شەقڵاوە و تەواوی ناوچەکانی تر بەشداربوون لە پرسەمان و سوپاسی ماندووبوونیان دەکەین.
کۆچی دوایی مامۆستا سەمیر محەمەد شێخانی خەمێکی گەورەیە بۆ ماڵباتەکەمان، بەڵام هاوخەمیی مامۆستایانی ئازیز و هەموو توێژەکان لەگەڵماندا لەو خەمەی کەم کردینەوە، وەفاداریتان جێی پێزانینە.

خوا سەبووری هەموومان بدات.
لەجیاتی ماڵباتی کۆچکردوو
(فەیسەڵ شێخانی) و (ئەمیر شێخانی)

ھەواڵی زیاتر