ئاسایشی هەولێر کەسێکیان بە تۆمەتی کوشتنی پارێزەرێک دەستگیر کرد

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی1ی2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری ئاسایش توانرا لە رێکەوتی 19ی11ی2023،تۆمەتبار (ح،ع،ش) دەستگیر بکرێت، کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە قەزای (حلە) سەر بە پارێزگای (بابل) تەقەی لە دوو پارێزەر بە ناوەکانی (عه‌مار حاته‌م شه‌هاب و سه‌رمند فه‌رحان منهل) کردبوو.

ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ لە ئەنجامدا بووەتە هۆی کوژرانی پارێزەر (عه‌مار حاته‌م) و بریندار بوونی پارێزەر (سه‌رمند فه‌رحان) کە لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵهاتبوو بۆ هەرێمی کوردستان.